به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «جۆزێپ بۆرێل» بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهکێتی ئهوروپا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێری ھەرێمی کوردستان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و لەم بوارەدا یەکەم کۆبونەوەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
سەردانەکەی بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهکێتی ئهوروپا بۆ ھەولێر درێژە ی سەردانەکەی ڕۆژی ڕابردووی بۆ بەغدای پێتەختی عێراق و کۆبوونەەوەی لەگەڵ هەریەکە لە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «فوئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەیە.
لەکاتی گەیشتنی «جۆزێپ بۆرێل» بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە لایەن «سەفین دزەیی» بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیس لێ کرا.
342/